بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پاش پەسەندکردنی دوو بڕیاری کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە شەڕی غەززە، بەیاننامەیەکی لە سەر ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڵاو کردەوە.
کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیارەکانی خۆیدا داوای ئاگربەستی بەپەلە و بێ مەرجی غەززە و هەروەها ئازادکردنی سەرجەم دیلەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردووە.
لە بڕیارێکی دیکەدا پشتیوانی بۆ چالاکییەکانی ئاژانسی ئۆنڕوا لە غەززە دووپات کراوەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە بڕیاری ئاگربەست بە ڕادەیەکی زۆر هەمان ئەو ڕەشنووسەیە کە مانگی ڕابردوو لە لایەن ئەمریکاوە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڤیتۆ کرا.
لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا هاتووە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە دامەزراوەی سەرەکی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتییە، بە هۆی بەکارهێنانی ڤیتۆ لە لایەن ئەمریکاوە لاواز بووە./.