بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاکان فیدان لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی العربیە ی سعوودیە، سەبارەت بە دۆخی سوریا و ڕووداوەکانی ئەم وڵاتە وتی: ئێمە هەوڵ دەدەین سوریا ببێتە خاوەنی حکومەتێکی دیمۆکراتیک.
ناوبراو وتی: ئێمە هیچ کات شوێنی ئێران لە سوریا ناگرینەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: بەشار ئەسەد پەیوەندییەکی لە دەرەوەی سوریا وەرگرت و داوای لێکرا کە دیمەشق بە جێبێڵێت.
هاکان فیدان وتی: ئێمە ئامادەین لە نێوان ئەمریکا و حکومەتی نوێی سوریا نێوەندگێڕی بکەین.
ناوبراو وتی: هیچ یەک لە ئەفسەرانی هەواڵگریی سوریا سەبارەت بە هەڵاتنیان پەیوەندییان بە تورکیاوە نەکردووە.
ئەو بەرپرسەی تورکیا وتی: ئەنکەرە و ڕیاز لە سەر سوریا باڵاترین ئاستی هاوئاهەنگییان هەیە.
هاکان فیدان وتی: پێم وانییە کە سوریا ببێتە گۆڕەپانی ململانێکان، لە بەر ئەوەی کە ئێران لەم بارودۆخە تێگەیشتووە.
وتیشی کە ئەنکەرە هاوکاری حکومەتی نوێی سوریا دەکات./.