بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی سەبارەت بە دۆخی سوریا وتی: ئەوەی کە دەبینین زلهێزەکانی بێگانە کە ئاگریان لە سوریا ناوەتەوە، چۆن وەک گورگێکی برسی بەربوونەتە گیانی ئاسکێکی تاقانە لە بیابان و هەر یەک لەوان پارچەیەک لە جەستەی جیا دەکەنەوە. زایۆنیستەکان باشوری سوریا، ئەوی دیکە باکور و یەکێک ڕۆژهەڵاتی و خەڵکیش لەم نێوەندەدا بە تەنیا و سەرگەردان ڕوبەڕوی داهاتوویەکی نادیار بوونەتەوە.
ناوبراو وتی: ئەمە وانەیەکی تاڵە کە فێری دەبین، بەڵام دەبێت لە گەڵ ئەو وانە گەورانەی کە لە هەشت ساڵ شەڕی سەپێندراوی عێراق لە دژی ئێران (بەرگری پیرۆز) بەجێماوە، گرنگی بەم وانەیە بدەین.
سەلامی وتی: هەمووان بینییان کە گەلی سوریا تا ئێمە لەوێ بووین چۆن دەژیان، لە بەر ئەوەی کە ئێمە بە دوای سەربەرزی و سەربەخۆیی ئەواندا بووین، ئێمە نەچووین بەشێک لە خاکی سوریا داگیر بکەین و بیکەینە گۆڕەپانی بەدواداچوون بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆمان، بەڵکوو ئێمە لەوێ بووین تا بەرگری لە کەرامەتی موسڵمانان بکەین.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: زایۆنیستەکان ئێستا ماڵەکانی دیمەشق دەبینن، لە ڕاستیدا ئەمە قبووڵکراو نییە، دەبێت خۆڕاگری بکرێت، وەک چۆن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان بە یارمەتی خودای گەورە، سوریا لە سەر دەستی گەنجانی بوێر و بەئەزموونی خۆی ئازاد دەبێت.
سەلامی وتی: زایۆنیستەکان باجێکی قورس دەدەن و لە سوریا دەنێژرێن بەڵام ئەمە پێویستی بە هەندێک کات، کۆڵنەدانێکی گەورە و تێکۆشانێکی بەرز، ئیرادە و ئیمانێکی شکۆمەندە کە لە تێکۆشەرانی گەنجی جیهانی ئیسلامدا بوونی هەیە، ئەم ئیرادە و ئیمانە بوونی هەیە./.