بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاراستنی تەندرووستی لەش بە شێوەیەكی گشتی لە ڕێگای خواردنی تەندرووستەوە بەتایبەتی ئەو جۆرانەی ڤیتامین و كانزای زۆری تێدایە باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بەرگری لەشت بەرز بكەیتەوە و دژی ئەو نەخۆشییە مەترسیدارە بوەستێتەوە.
سیر:
یەكێكە لەو خۆراكانەی یارمەتی كرداری نوێكردنەوەی خانەكان دەدات بە ھۆی ماددەی Allyl sulfide ، ڕێگا لە دروستبوونی وەرەمی شێرپەنجە دەدات لە خوێندا.
توو:
بە پێی توێژینەوەكان كاریگەری لە سەر تەواوی لەش ھەیە و ڕێگا لە دەركەوتنی وەرەمی شێرپەنجە دەدات، لانیكەم ڕۆژانە ٣/٤ كوپ بخۆ.
چای:
ڕووەكی میریەمی لە فرۆشگاكانی تایبەت بە دەرمانە ڕووەكیەكان دەست دەكەوێت و زۆر بەسوودە و پێكھاتەی دژە ئۆكسانی زۆر تێدایە و كاریگەری ئیجابی لە سەر لەش ھەیە.
گوێز و بادەم:
دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا٣ و دژی ھەوكردن دەوستنەوە و بڕێكی زۆریش ماددەی ڕیشاڵی تێدایە و ئەمەش دەبێتە ھۆی ڕێگاگرتن لە دەركەوتنی شێرپەنجەی مەمك.
میوە و سەوزە:
بڕێكی زۆر لە كارۆتیناتی تێدایە وەك گێزەر و پەتاتە، باشترین خۆراكە بۆ تەندرووستی و بەرگری لەش بەھێز دەكات./.