بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازیی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە پێگەیەکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی داگیرکراوی یافا بە مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەڵەستین – 2 کراوەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە لە چوارچێوەی قۆناغی پێنجەمی هاوکاریکردنی گەلی فەڵەستین و لە وەڵامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا بووە.
وتەبێژی سەربازیی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختیکردەوە کە ئەم بزوتنەوەیە درێژە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی دەدات./.