بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لە سعوودیە لە مانگی تشرینی یەکەم لە سەدا 1.9 بووە و گەیشتووەتە لە سەدا 2 لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم کە بەرزترین ئاستی 13 مانگی ڕابردوو بووە.
بەرزبوونەوەی خێرای ڕێژەی هەڵاوسان لە ئەنجامی هەڵکشانی گەورەترین پێوەرەکانی وەک خانووبەرە، ئاو، غاز و سووتەمەنی بە ڕێژەی لە سەدا 9.1 ڕوویداوە و بە تایبەت کاریگەریی لە بەرزبوونەوەی کەم وێنەی نرخی کرێی خانووە وەرگرتووە.
کرێی خانوو هێشتا وەک هۆکاری سەرەکی هەڵاوسان لە سعوودیە دادەنرێت، لە بەر ئەوەی کە بۆ سی و سێ مانگی بەردەوام لە مانگی تەمموزی ڕابردوو بە ڕیژەی لە سەدا 10.8 بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە، هەرچەندە لە مانگی پێشوودا تا ڕادەیەک دابەزینی هەبووە.
بەرزبوونەوەی نرخی کرێی خانوو لە گەڵ زیادبوونی خواست لە سەر خانووبەرە بووە، هاوکات دامەزراندنی بارەگای ناوچەیی لە لایەن کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانەوە لە سعوودیە خواستی لە سەر خانووبەرە لە لایەن فەرمانبەرانی کۆمپانیاکانەوە زیاد کردووە و دابیننەکردنی ئەم داواکارییەش بەو خێراییە، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی کرێ و کاریگەریشی لە سەر کەرتەکانی دیکە داناوە.
بە هۆی گۆڕانی کەلتوری نیشتەجێبوون لە سعوودیە و زیادبوونی ژمارەی بیانییەکانی نیشتەجێی ئەم وڵاتە و پەرەسەندنی ژیانی شوقەنشینی و زیادبوونی لە سەدا 12.5 ی کرێی شوقەکان، پێوەرەکانی کرێی خانووەبەرە زیادبوونێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە./.