بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد مورسی ئەندامی ڕێکخراوی ئیخوان موسلمین و یەکەم سەرۆک کۆماری میسر لە پاش شۆڕشی 25 ی کانوونی دووەمی ساڵی 2012 ی ئەم وڵاتە بوو. مورسی لە ساڵی 2013 بە کودەتای سوپای میسر بە فەرماندەیی عەبدولفەتاح سیسی لە سەر کار لادرا و لە ئاکامدا لە زیندانی قاهیرە گیانی لە دەستدا.
لە ئێستادا ئەبومحەممەد جۆلانی بە جۆرێک سەرۆکایەتی سوریای پاش بەشار ئەسەد دەکات.
جۆلانی ساڵی 1982 پاش ئەوەی کە باوکی چووە سعوودیە، لەو وڵاتە لەدایکبوو.
ناوبراو پاش ڕووخانی سەدام لە ساڵی 2003 پەیوەندی بە باڵی عێراقی ڕێکخراوی قاعیدەوە کرد کە بە توندڕۆیی و کردەوە تیرۆریستییەکانی ناوبانگی دەرکردبوو.
لە یەکێک لە شەڕەکاندا لە عێراق لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی بوکا گوازرایەوە کە کەسانی وەک ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی پێشووتری داعشی تێدا بووە.
بەغدادی ساڵی 2011 جۆلانیی بە مەبەستی دامەزراندنی بەرەی نوسرە ناردە سوریا بەڵام پاش ماوەیەک لە سەر هەندێک بابەتی وەک شێوازی کوشتنی خەڵک گەیشتە کێشە و ناکۆکی.
سەرەڕای هەندێک لێکچوونی نێوان گۆڕانکارییەکانی سوریا و میسر، بەڵام شارەزایان دەڵێن کە هەلومەرجی میسری 2012 لە گەڵ سوریای 2024 جیاوازە.
دەبێت چاوەڕوان بین کە جۆلانی سەرکردەی دەستەی تەحریری شام چۆن ڕوبەڕوی ئەم هەموو کێشە و گرفتە ناوخۆیی و دەرەکییە دەبێتەوە./.