بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە 17 ی کانوونی یەکەمی 2024 لە چاوپێکەوتنی هەزاران کەس لە ژنان و کچانی سەرتاسەری وڵات کە بە بۆنەی نزیکبوونەوە لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی فاتیمەی زارا بەڕێوەچوو، جەختیانکردەوە کە دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێران زوو بەوە گەیشتن کە بە شێوازی شەڕ و پێکدادانی سەربازی ناتوانن شکست بە شۆڕشی ئیسلامی بێنن و ڕوویانکردە شێوازی نەرم و ئەم بانگەشە و پڕوپاگەندەشیانە پڕە لە درۆ و نەبوونی ڕاستگۆیی لە درووشمەکانی وەک بەرگری لە مافی ژنان و ڕێکخستنی ئاڵۆزی و خۆپێشاندان، بۆ نموونە بە بیانووی بەرگری لە ژنێک.
بەڕێزیان بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی سوریا و بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دەستدرێژی بەردەوام بۆ سەر غەززە و لوبنان، وتیان: ڕێگای شەهیدانی خۆڕاگری درێژەی هەیە و خەڵکی غەززە و لوبنان لە بەرامبەر تاوان و دەستدرێژییەکانی ئەو ڕژێمە خۆڕاگری دەکەن، ڕژێمی زایۆنیستی بە خەیاڵی خۆی هەوڵ دەدات لە ڕێگای سوریاوە هێزەکانی حزبوڵڵا گەمارۆ بدات و ڕیشەکێش بکات، بەڵام ئەوەی کە لەناو دەچێت ڕژێمی زایۆنیستییە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: بەوەی کە لە سوریا کرا، بەو تاوانانەی کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دەیکەن و هاوکاری ئەو گرووپانە دەکەن، وا دەزانن کە خۆڕاگری کۆتایی هاتووە، ئەوان بە تەواوی لە هەڵەدان، ڕۆحی شەهیدان نەسروڵڵا و سینوار زیندووە و ڕێبازەکان بەردەوام دەبێت./.