بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەردانەکەی دکتۆر مەسعود پزیشکیان بە مەبەستی بەشدارییە لە یانزەیەمین کۆبوونەوەی لوتکەی هەشت وڵاتی ئیسلامی گەشەسەندوو یان دی هەشت و لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوەدا لە گەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وڵاتانی دیکە سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەندێک دۆسیە کۆدەبێتەوە.
بڕیارە لە قاهیرە کۆبوونەوەیەکی دیکە بە بەشداری سەرۆک کۆماری ئێران و وڵاتانی دیکە سەبارەت بە غەززە و سوریا بەڕێوە بچێت.
دی 8 هەر یەک لە وڵاتانی ئێران، تورکیا، میسر، پاکستان، ئەندونیزیا، نایجڕیا، مالیزیا و بەنگلادیش لەخۆدەگرێت./.