بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەسان کە بە مەبەستی کۆبوونەوە و وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی سەردانی تارانی کردووە، لە گەڵ محەممەد جەواد زەریف جێگری سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووە.
نێردەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو کۆبوونەوەدا ڕاپۆرتێکی لە سەر دۆخی عێراق و گرنگترین کار و چالاکییەکانی یۆنامی خستەڕوو.
لەو کۆبوونەوەدا هەروەها دۆخی عێراق و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت پرسی فەڵەستین و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوریا و کاریگەرییەکانی لە سەر ناوچەکە تاوتوێ کرا.
محەممەد جەواد زەریف لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر گرنگی گەشە، پێشکەوتن و ئاسایشی عێراق کردەوە و ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەم پێناوەدا ئامادەی هەر هاوکارییەکە./.