بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیستفان دوجارێک وتەبێژی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە ڕێگرییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، ڕایگەیاند کە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە ڕوبەڕوی کارەساتێکی گەورەی پلان بۆ داڕێژراو بوونەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام ڕێگری لەو هاوکارییانە دەکات کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی گەیاندنی بۆ کەرتی غەززە لە ئەستۆ گرتووە.
پێشتریش بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هەنگاوی بەپەلەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە کردبوو.
کاترین ڕاسڵ ڕایگەیاندووە کە جیهان ناتوانێت ئەم هەموو کارەساتەی برسێتی، کوشتن و برینداربوون، نەخۆشی و سەرما دژ بە منداڵانی غەززە ببینێت./.