بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە شاری قاهیرە و لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئیسلامیی گەشەسەندوو (دی 8) لە گەڵ محەممەد ئێسحاقدار جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پاکستان کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو کۆبوونەوەدا بە ئاماژە بە هەستیاری هەلومەرجی ناوچەکە بە هۆی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە، وتی: بەداخەوە بەردەوامی پشتیوانی هەمەلایەنەی ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوا بووەتە هۆی زیاتربوونی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و لەناوبردنی ژێرخانی بەرگری و ئابوری سوریا و بەردەوامی تاوانەکانی لە غەززە و لوبنان.
عێراقچی وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی پیلانی دابەشکردنی وڵاتانی ئیسلامییان خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمەش بەستێکی گەڕانەوەی تیرۆریزمی داعشی لە ناوچەکە دابین دەکات./.