بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری وتی: ئێمە لە سوریا نیگەرانیمان هەیە و دەبێت هەموو شتێک لە بەرچاو بگرین و دەترسین سوریا ببێتە لیبیای دووەم.
ناوبراو وەک سەرکردەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان ڕەخنەی لە هەڵوێستی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر قەیرانی سوریا گرت و وتی: جێی سەرسوڕمانە کە ئەمریکا، ڕووسیا و تورکیا و تەنانەت ڕژێمی زایۆنیستی بەرگری لە ئاسایشی نیشتمانی خۆیان لە سوریا دەکەن بەڵام عێراق دەستەوەستان ماوەتەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر وتی: بەرکەوتنی ئایدۆلۆژییەکان و پەلەکردن لە بەدیهاتنی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان ڕەنگە دۆخی سوریا تێکبدات و کەسانێک بوونیان هەبێت کە بیانەوێت پەرە بە بەردەوامی ململانێکان لەم وڵاتەدا بدەن.
ناوبراو دووبارەکردنەوەی ڕووداوەکانی سوریای لە عێراق ڕەتکردەوە و وتی کە تورکیا ناتوانێت باکوری ئەم وڵاتە بکاتە ئیدلبی دووەم.
عامری ڕایگەیاند کە ئیرادەیەک هەیە سوریا بەرەو دابەشبوونی تاییفی دەبات./.