بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە ساڵانە لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵدا بەڕێوە دەچێت، وەڵامی پرسیاری پەیامنێرانی سەبارەت بە پرسە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دایەوە.
پوتین لەو چاوپێکەوتنەدا ڕوبەڕوی پرسیای پەیامنێری کەناڵی nbc ی ئەمریکی بوویەوە سەبارەت بە کەوتنی حکومەتی سوریا و پێدانی مافی پەنابەری بە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ” ئاماژەتان بە سوریادا، بۆ ئێوە و کەسانێک کە مووچەکانی ئێوە دەدەن، دەیانەوێت وا بڵێن کە ئەوەی لە سوریا ڕوویداوە، شکستی ڕووسیایە بەڵام وەها نییە “.
پوتین سەبارەت بە پێدانی مافی پەنابەری بە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا و بنەماڵەکەی وتی:” ڕاستگۆیانە بڵێم پاش هاتنی بۆ مۆسکۆ هێشتا لە گەڵ سەرۆک بەشار ئەسەد کۆنەبوومەتەوە بەڵام پلانی ئەمەم هەیە وتووێژێکمان پێکەوە هەبێت، ئێمە هەر دوو کەسانی بەتەمەنین “./.