بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە یەکەی مووشەکیی یەمەن بە دوو مووشەکی بالستی پێشکەوتوو لە جۆری فەڵەستین – 2 ، هێرشی کردووەتە سەر دوو پێگەی سەربازی تایبەت و هەستیار لە ناوچەی تەل ئەبیب.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە لە چوارچێوەی هاوکاریکردنی گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین و لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر یەمەن بووە.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێرشەکە لە چوارچێوەی بەرگری ڕەوا و کاردانەوەیەکی ئاسایی لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سەنعا و حودەیدە، 9 کەس شەهید و 3 کەسی دیکە بریندار بوون./.