بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە بۆردومانکردنی دامەزراوە مەدەنییەکان لە لایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییەوە دووڕوویی وڵاتانی ڕۆژئاوا زیاتر ئاشکرا دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە تا ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە دژی ئەو ڕژێمە بەردەوام دەبێت.
بەخیتی جەختیکردەوە کە وەڵامی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەدرێتەوە./.