بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر کۆبوونەوە. ئەم کۆبوونەوە ڕۆژی پێنج شەممە 19 ی کانوونی یەکەمی 2024 بووە.
سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی پاکستان نیگەرانی خۆیان لە بەردەوامی کۆمەڵکوژی فەڵەستینییە بێ تاوانەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەربڕی و لە سەر ئەوە ڕێکەوتن کە درێژە بە کۆدەنگی و یەکدەنگی بۆ پشتیوانیکردنی فەڵەستین لە لایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە بدەن.
هەر دوو لا پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و ئیسلام ئابادیان بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانی بە پێویست زانی و سەرۆک وەزیرانی پاکستان باشترکردنی بژێوی ژیانی دانیشتووانی هەر دوو دیوی سنورە هاوبەشەکان و چالاککردنی بازاڕچە سنورییەکانی بە پلانێکی سەرەکی وڵاتەکەی لە پەیوەندی لە گەڵ ئێراندا ناو برد./.