بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندێکی ئەمریکی بۆ یەکەم جار لە پاش کەوتنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا، سەردانی دیمەشق دەکات و لە گەڵ ئەبومحەممەد جۆلانی سەرکردەی دەستەی تەحریری شام کۆدەبێتەوە.
میدیای بەریتانی لە سەر زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاندووە کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دیپلۆماکارانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بە مەبەستی کۆبوونەوە لە گەڵ جۆلانی دەنێرێتە دیمەشق.
باربارا لیڤ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرپەرشتی شاندە ئەمریکییەکە دەکات.
ئەمەش یەکەم پەیوەندی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق دەبێت./.