بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە 19 ی کانوونی یەکەمی 2024 لە چاوپێکەوتنی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر، وێڕای دەخستخۆشی لە گەل و حکومەتی ئەم وڵاتە بۆ میوانداری یانزەیەمین کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە گرووپی دی 8، پتەوکردنی یەکڕیزی و یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی بە پێویستییەکی هەرە گرنگی ئێستای جیهانی ئیسلام ناو برد و وتی: سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی دەبێت بە پێی پشکی خۆیان بۆ پەرەپێدانی وتووێژ و هاوکاری لە جیهانی ئیسلامدا هەوڵ بدەن و بە سەر ناکۆکییەکانی ئێستادا زاڵ بن، لە بەر ئەوەی کە ناکۆکییەکان بەستێنی دەستێوەردانی بێگانەکانی دابین کردووە.
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسریش ڕایگەیاند کە ناوچەکە لە پاش شەڕی غەززە ڕوبەڕوی هەڕەشەیەکی جیدی بووەتەوە.
ناوبراو وتی: هەڵوێستی میسر لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی سوریا، پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیرە لەم وڵاتەدا./.