بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند کە یەک شەممەی ڕابردوو لە شاری دیمەشق تەقە لە ئۆتۆمبێلی سەید دواود بێتەرەف فەرمانبەری خۆجێی باڵیۆزخانەی ئێران کراوە و شەهیدبووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە تەرمی ئەو شەهیدە بۆ ئێران گەڕێندراوەتەوە.
بەقایی جەختی لە سەر بەرپرسیارێتی حکومەتی کاتیی سوریا بۆ ناسینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە کردەوە و ڕایگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای کەناڵە جیاجیا دیپلۆماسی و نێودەوڵەتیییەکانەوە بەدواداچوونی جیدی بۆ ئەم بابەتە دەکات./.