بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەتەر لە پاش تورکیا، وەک دووەم وڵات لە پاش کەوتنی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا، باڵیۆزخانەکەی خۆیی لە دیمەشق کردەوە.
باڵیۆزخانەی قەتەر لە گەڕەکی ئەبوڕەمانە کە یەکێک لە گەڕەکە دەوڵەمەندنشینەکانی دیمەشقە، کرایەوە.
قەتەر لە تەمموزی ساڵی 2011 پاش دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکانی سوریا، باڵیۆزخانەکەیی لە دیمەشق داخست./.