بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمیر فەیزی داواکاری گشتی سەرپێڵی زەهاو ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی بەدواداچوونی ئەمنی و هەواڵگری، تۆڕێکی توندڕەوی تەکفیری لە لایەن هێزەکانی دەزگای هەواڵگری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی فارس ی ڕاگەیاندووە کە کەسانی دەستبەسەرکراو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەوڵی پەرەپێدانی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی و تەکفیری و وەرگرتنی ئەندامیان لە سەرپێڵی زەهاو داوە./.