بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موجتەبا ئەمانی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لوبنان ڕایگەیاند کە ئەمریکا مەرجی بۆ پشتیوانیکردنی ئەبومحەممەد جۆلانی هەبووە.
ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا مەرجی ئەوەی بۆ جۆلانی داناوە کە نابێت هیچ ڕۆڵێک بە ئێران بدات.
ئەمانی ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان لە ساڵی 2011 تا 2013 مەرجی هاوشێوەیان بۆ ئیخوانییەکانی میسر و محەممەد مورسی هەبووە.
ڕاشیگەیاند کە ئەمریکییەکان کاتێک محەممەد مورسییان بە تەنیا بینی، خیانەتیان کرد و ئەوەی ڕوویدا کە بینرا.
شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە دیمەشق لە گەڵ سەرکردەی دەستەی تەحریری شام کۆبووە./.