بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بەیاننامەیەکی لە سەر هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆ شەممەی یەمەن بۆ سەر تەک ئەبیب بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە پشتیوانی بوێرانەی یەمەنییەکان لە خەڵکی فەڵەستین بە تایبەت غەززە جێی شانازی سەرجەم ئازادیخوازەکانی جیهانە.
جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە شکستی ڕژێمی زایۆنیستی لە گەیشتن بە ئامانجەکان و لاوازبوونی لە بەرامبەر مووشەکەکانی یەمەن و هەرەسهێنانی سیستەمەکانی بەرگریی ئەو ڕژێمە دەسەلمێنێت./.