بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا نەعیمی بە کەناڵی العالم ی ڕاگەیاند کە بەئامانجگرتنی ڕژێمی زایۆنیستی بە مووشەکی هایپەرسۆنیک پەیامێکی گرنگ بۆ دوژمن بووە سەبارەت بەوەی کە پەراوێزخستنی گەلی فەڵەستین تەنیا خەون و خەیاڵە.
ناوبراو وتی: یەمەن هیچ کات گەلی فەڵەستین بە تەنیا ناهێڵێتەوە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام دەبێت و ڕەنگە قۆناغی شەشەمی لە ڕۆژانی داهاتوودا ببینن.
نەعیمی وتی: هیوادارین کە دوژمنی زایۆنیستی هێرشەکانی لە دژی خەڵکی غەززە ڕابگرێت، بە پێچەوانەی ئەمەش ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ئاستێکی بەرزتردا تا ڕاگەیاندنی ئاگربەست و نەهێشتنی گەمارۆی سەر کەرتی غەززە بەردەوام دەبێت./.