بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزام ئەسەد ڕایگەیاند کە ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ درووستکردنی چەکی پێویست گەیشتووەتە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و لەو چەکانەش ڕوونوێنی دەکات.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا وتی: هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت و ئەم ڕوبەڕوبونەوەش کاریگەری نەرێنی لە سەر دوژمنان دادەنێت.
حزام ئەسەد وتی: ئێمە لە چوارچێوەی شەڕێکی ئاشکرا لە دژی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیداین و سیاسەتی هێرش لە بەرامبەر هێرش ناگرینەبەر.
ناوبراو وتی: پێشکەوتنی یەمەن لە ڕووی مووشەکییەوە وایکردووە کە سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بە ئاسانی بکرێنە ئامانج.
ڕاشیگەیاند کە مەرجی ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەریای سوور، ڕاگرتنی گەمارۆی سەر غەززە و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە./.