جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 6, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتار

ئاشکراتربوونی دەستە شاراوەکان

جام کوردی – لە کاتێکدا دەستەی تەحریری شام هێشتا لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکادایە، ئەمریکا بە هەڵوەشاندنەوەی پاداشتی ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ گرتنی جۆلانی، ئاستێکی نوێی هاوکێشەکان دادەنێت.

كانونی یه‌كه‌م 22, 2024
in وتار
A A
0

مێژووی تیرۆریستیی ئەبومحەممەد جۆلانی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی لە داعش و دامەزراندنی بەرەی نوسرە لە ساڵی 2011. سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەتوانێت لە فەرمانە جێبەجێکارەکانیدا ئەرکەکان دیاری بکات. بەگوێرەی “فەرمانی جێبەجێکاری 13224” کە لە لایەن جۆرج بوشەوە دەرچووە، ئەو کەسانە یان گروپانەی کە لە لایەن ئەمریکاوە بە تیرۆریست دادەنرێن، لە لیستێکدا دەناسێنرێن. لە ساڵی ٢٠١٤ بە پێی ئەم فەرمانە جێبەجێکارە، ئەمریکا بەرەی نوسرەی خستە ناو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە. دوای ئەوەی جۆلانی هەونگاوی بەرەو پێکهێنانی گرووپی فەتحی شام نا، ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦ ئەم گرووپەی بە تیرۆریست ناساند. پاشان لە گەڵ پێکهێنانی دەستەی تەحریری شام، ئەم گرووپەش لە ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن ئەمریکاوە بە تیرۆریست ناسێندرا.

پێش ئەم حاڵەتانە جۆلانی وەک ئەندامێکی داعش و ئەلقاعیدە لە گرووپە تیرۆریستییەکاندا بووە. بە واتایەکی دیکە، زیاتر لە دە ساڵە ئەمریکا هەموو ئەو گرووپانەی کە ئەبومحەممەد جۆلانی سەرکردایەتییانی دەکرد یان ئەندامیان بووە، وەک تیرۆریست دەستنیشان کردووە.

RelatedPosts

ئیمام خومەینی، ئەو ڕێبەرەی ڕێبازەکەی هەمیشە زیندووە

ئازادکردنی خوڕەمشار؛لوتکەی شکۆمەندی 8 ساڵ بەرگری پیرۆز

شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی؛ سەرۆک کۆمارێک کە تەنیا لە خەمی خزمەتکردن بە خەڵکدا بوو

پەیمانگای “خەڵات بۆ ئاشتی” (RFJ)  سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە و خەڵات لە بوارە جیاوازەکاندا دەبەخشێت، لەوانە پێدانی زانیاری لە بواری تیرۆردا. ئەمریکا پاداشتی ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیرکردنی ئەبومحەممەد جۆلانی دانابوو.

هەرچەندە ئەمریکا خۆی گەورەترین دەوڵەتی تیرۆریستییە لە جیهاندا، بەڵام لە 11ی ئەیلولی 2001ەوە بەرپرسیارێتی جیهانیی خۆی بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێناسە کردووە. هەرچەندە ئەمریکا داعشی درووست کرد، بەڵام بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە دژی داعش شەڕ دەکات. تیرۆر بە شێوەی جۆراوجۆر هێڵی سوورە بۆ ئەمریکا، بەڵام لەم ڕۆژانەدا نزیکبوونەوەی ئەمریکا لە تەحریری شام و جۆلانی دەستی پشت پەردە زۆری ئاشکرا کردووە.

دوای داگیرکردنی سوریا لە لایەن تەحریری شامەوە، پەیوەندییەکانی ئەمریکا لە گەڵیدا گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بەسەردا هات. ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە ” واشنتن پەیوەندی ڕاستەوخۆی لە گەڵ تەحریری شام هەبووە “. ئەوەی کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە گروپێکەوە هەیە کە هێشتا لە لیستی تیرۆری ئەو وڵاتەدایە و سەرکردەکەیان بۆ دۆزینەوەی خەڵاتی بۆ دیاریکراوە، پەیامێکی زۆر دەداتە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە مامەڵەی ئەمریکا لە گەڵ تیرۆر، نەک بۆ نەهێشتنی مەترسییەکان، بەڵکوو بۆ پاراستنی بەرژوەندییەکانە.

لە هەمان کاتدا جۆلانی ئاستی پەیوەندییەکانی خۆیی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاشکرا کرد. بۆ نموونە جۆلانی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە داگیرکردنی بەشێک لە سوریا لە لایەن زایۆنیستەکانەوە، ڕایگەیاند کە ناچێتە شەڕ لە گەڵ ئەو ڕژێمە. لەوەش گرنگتر ڕایگەیاند کە ڕێگە نادات سوریا ببێتە شوێنێک بۆ هێرشکردنە سەر ڕژێمی زایۆنیستی. لە هەڵوێستێکی دیکەدا ئەبومحەممەد جۆلانی هەمان ئەو خواستەی ئەمریکای لە دۆسیەی فەڵەستیندا دووبارە کردەوە و ڕایگەیاند کە گرووپە فەڵەستینییەکان دەبێت چەکەکانیان دابنێن.

ئاشکراکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لە گەڵ جۆلانی و تەحریری شام هەر بەوەوە کۆتایی نەهات. باربارا لیڤ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەشتێکی بۆ دیمەشق کرد و لە گەڵ جۆلانی کۆبووەوە. ناوی ڕاستەقینەی سەرکردەی تەحریری شام “ئەحمەد شەرع” ە و “جۆلانی” نازناوی ئەو کاتە بووە کە ئەندامی گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان بووە. لەم ڕۆژانەدا هەوڵ دەدات لەبری نازناوەکەی ناوی ڕاستەقینەی خۆی بەکاربهێنێت. دوابەدوای ئەم کۆبوونەوە، نوێنەری ئەمەریکا ڕایگەیاند کە ” ئەحمەد شەرع کەسێکی پراگماتیکە و لێدوانەکانی سەبارەت بە پرسی ژنان و مافی یەکسانی زۆر کردەیی و میانڕەو بوون”، دانوستانەکانی لە گەڵیدا بە ئەرێنی وەسف کرد. ئاکامێکی دیکەی دیداری لیڤ و جۆلانی ئەوە بوو کە ئەمریکا پاداشتی ١٠ ملیۆن دۆلاریی بۆ دەستگیرکردنی ناوبراو هەڵوەشاندەوە.

سەرەڕای ئەوەی کە لابردنی کەسێک یان گروپێک لە لیستی تیرۆری ئەمریکا پرۆسەیەکی سادە نییە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا تەحریری شام لەم لیستە لاببرێت. لە ئێستادا درووستکردنی ڕووخسارێکی نوێ و مرۆیی بۆ تیرۆریستێک وەک جۆلانی، یەکێکە لە کارەکانی ئەمریکا لە ئاستە باڵاکانی ئەم وڵاتەدا.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتارەکەی ئەم دواییەیدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی سوریا وتیان کە ” نابێت گومان لەوەدا هەبێت کە ئەوەی لە سوریا ڕوویدا بەرهەمی پلانێکی هاوبەشی ئەمریکی و زایۆنیستییە. بریکار و پیلانگێڕی سەرەکی ژووری فەرماندەیی سەرەکی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە. ئێمە بەڵگەمان هەیە و ئەم بەڵگانە هیچ بوارێک بۆ گومان ناهێڵنەوە “.

لەم ڕۆژانەدا بەڵگەکان ئەوەندە ڕوون بوونەتەوە کە چیتر هەواڵێک لەبارەی دەستەکانی پشت پەردەوە نەماوە و ڕۆڵی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕووداوەکانی سوریادا بە ڕوونی دەبینرێت./.

Tags: ئەبومحەممەد جۆلانیئەحمەد شەرعئەمریکاباربارا لیڤڕژێمی زایۆنیستیسوریا
Previous Post

حزبوڵڵا: سوپای لوبنان بە تەنیایی توانای بەرەنگاربوونەوەی زایۆنیستەکانی نییە

Next Post

پەیامی ترەمپ بۆ ئێران: بۆ ڕێکەوتنی نوێ ئامادەین

RelatedPosts

ئیمام خومەینی، ئەو ڕێبەرەی ڕێبازەکەی هەمیشە زیندووە
نوێترین هەواڵ

ئیمام خومەینی، ئەو ڕێبەرەی ڕێبازەکەی هەمیشە زیندووە

حوزه‌یران 2, 2025
ئازادکردنی خوڕەمشار؛لوتکەی شکۆمەندی 8 ساڵ بەرگری پیرۆز
نوێترین هەواڵ

ئازادکردنی خوڕەمشار؛لوتکەی شکۆمەندی 8 ساڵ بەرگری پیرۆز

ئایار 23, 2025
شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی؛ سەرۆک کۆمارێک کە تەنیا لە خەمی خزمەتکردن بە خەڵکدا بوو
نوێترین هەواڵ

شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی؛ سەرۆک کۆمارێک کە تەنیا لە خەمی خزمەتکردن بە خەڵکدا بوو

ئایار 19, 2025
کەنداوی فارس؛ ناوێکی هەمیشە زیندوو
نوێترین هەواڵ

کەنداوی فارس؛ ناوێکی هەمیشە زیندوو

ئایار 12, 2025
پارێزگارێکی ڕۆشنبیر لە پایتەختی ڕۆشنبیریدا
نوێترین هەواڵ

پارێزگارێکی ڕۆشنبیر لە پایتەختی ڕۆشنبیریدا

ئایار 4, 2025
دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا
نوێترین هەواڵ

دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا

نیسان 28, 2025
Next Post
پەیامی ترەمپ بۆ ئێران: بۆ ڕێکەوتنی نوێ ئامادەین

پەیامی ترەمپ بۆ ئێران: بۆ ڕێکەوتنی نوێ ئامادەین

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند

ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند

حوزه‌یران 6, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند

ئەمریکا سزای بە سەر چوار دادوەری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا سەپاند

حوزه‌یران 6, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020