بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: زۆر جار دەڵێن کۆماری ئیسلامی ئێران هێزی بەوەکالەتی لەناوچەکەدا لەدەستداوە، ئەمەش هەڵەیەکی دیکەیە. کۆماری ئیسلامی ئێران هێزی بەوەکالەتی نییە. یەمەن شەڕ دەکات چوونکە ئیمانی هەیە. حزبوڵڵای لوبنان شەڕ دەکات چوونکە هێزی ئیمان دەیخاتە گۆڕەپانی شەڕەوە. حەماس و جیهادی ئیسلامی شەڕ دەکەن چوونژە بیر و بڕوایان ئەوان دەباتە ئەم شەڕەوە و ئەمانە نوێنەرایەتی ئێمە ناکەن.
بەڕێزیان وتیان: من پێشبینی دەکەم سەرهەڵدانی گرووپێکی شەرەفمەندی بەهێز لە سوریا ڕوو دەدات.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: گەنجی سوریا هیچی بۆ لەدەستدان نەماوە، زانکۆکەی نەپارێزراوە، قوتابخانەکەی نەپارێزراوە، شەقامەکەی نەپارێزراوە، ژیانی بە گشتی نەپارێزراوە. چی بکات؟ دەبێت بەهێز و ئیرادەوە لە دژی ئەو کەسانە بوەستێت کە ئەم ناسەقامگیرییەیان داڕشتووە و هەروەها لە دژی ئەوانەی کە جێبەجێی دەکەن و بە یارمەتی خودای گەورە بە سەریاندا زاڵ دەبێت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: پلانی ئەمریکا بۆ زاڵبوون بە سەر وڵاتاندا یەکێک لەم دوو شتەیە: یان دیکتاتۆری یان درووستکردنی ئاژاوەگێڕی. وەک ئەوەی کە لە سوریا کردیان و ئێستا وا دەزانن سەرکەوتیان بە دەست هێناوە.
بەڕێزیان بە ئاماژە بە لێدوانی بەرپرسێکی ئەمریکی سەبارەت بە پشتیوانیکردنی هەر ئاژاوەگێڕییەک لە ئێراندا وتیان: گەلی ئێران هەر بەکرێگیراوێکی ئەمریکی و هەر پیلانێکی ئەم وڵاتە لەناو دەبات./.