بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود قەماتی ڕایگەیاند کە دەکرێت لە سەر کۆی پرسەکان دانوستان بکرێت و ئێمە بۆ ئەم مەبەستە ئامادەییمان هەیە و حزبوڵڵا بە تەواوی هاوکاری دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە حزبوڵڵا بە لێکتێگەیشتنی تەواو لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەڕوانێت و دووانەی نیشتمانیی لوبنان (حزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەل) لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و لە تەواوی هەڵبژاردنەکاندا بۆ بونیاتنانەوەی وڵات یەک هەڵوێستیان دەبێت.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا ڕایگەیاند کە دەبێت بۆ بەرگری لە لوبنان ستراتیژێکی یەکگرتوو هەبێت، لە بەر ئەوەی کە سوپا بە تەنیا ناتوانێت ڕوبەڕوی دوژمن ببێتەوە و هەمووان ئەمە دەزانن.
ڕاشیگەیاند کە بۆ بەرگری لە لوبنان، پێویست بە هاوبەشییەکی نیشتمانی لە نێوان سوپا و خۆڕاگریدا هەیە و ئەوەی ڕوویداوە ڕاستییەکان دەسەلمێنێت و قبووڵکراو نییە لوبنان لە ئەنجامی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا لەناوببرێت./.