بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یاسای نوێی یەکێتی ئەورووپادا هاتووە کە ئەگەر کۆمپانیا گەورەکان کە لەم یەکێتییەدا کار دەکەن، کرێکاری زۆرەملێ بەکاربهێنن یان زیان بە ژینگە بگەێنن، لە زنجیرەی کاریان و هەناردەکردنی کاڵاکان، ئەوا ڕێوشوێنی توندیان بۆ دەگیرێتەبەر.
ئەم ڕێوشوێنە توندانە بریتین لە غەرامەکردن کە دەگاتە لەسەدا 5 ی کۆی داهاتی جیهانی کۆمپانیاکان.
سەعد کەعبی وەزیری وزەی قەتەر ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئەم یاسایە بە مانای لەدەستدانی لەسەدا 5 ی ئەو داهاتەی بێت کە بە فرۆشتنی غاز بە ئەورووپا بەدەستی دەهێنین، هیچ کات غاز بە ئەورووپا نافرۆشین. من لەم بارەیەوە جیدیم و لەدەستدانی لە سەدا 5 ی داهاتی وزەی قەتەر بە واتای لەدەستدانی لە سەدا 5 ی داهاتی گشتی وڵات دەبێت.
ناوبراو وتی: ئەمە موڵکی میللەتە، بۆیە ناتوانم پارەی لەو شێوەیە لەدەست بدەم. کەس ئەم جۆرە زیانانە قبوڵ ناکات.
قەتەر داوایکردووە کە یەکێتی ئەورووپا پێداچوونەوەی جیدی بە سەر ئەم یاسایەدا بکات./.