بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی مەعاریۆ لە سەر زاری ئاڤی ئەشکەنازی شرۆڤەکاری سەربازیی خۆی ڕایگەیاندووە کە ئێران بەردەوام وەک زلهێزێک بە سەدان هەزار مووشەک و ئابورییەک سەدان هێندە گەورەتر لە ئابوری ئیسرائیل ماوەتەوە.
ئەشکەنازی ڕایگەیاندووە کە ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەند بە سامانە سرووشتییەکانی وەک نەوت، غاز و کانزاکانە.
ناوبراو بە گومانەوە باسی توانا سەربازییەکانی ئیسرائیلی لە بەرامبەر ئێران کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەمە بابەتێکی ئاڵۆزە.
ڕاشیگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاکامدا واز لە ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆی سەربازی لە گەڵ ئێران دێنێت./.