بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەیەک کە لە لایەن مامۆستایانی زانکۆیەکی ئیتاڵییەوە ئامادەکراوە، ئاماژە بەوەکراوە خواردنەوەی قاوە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە.
ئەو کەسانەی بەردەوام قاوە دەخۆنەوە ئاستی میکرۆبیان زیاترە ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی ڕیخۆڵە درووست دەکات.
توێژینەوەکە ٢٣ هەزار و ١١٥ بەشداربووی لەخۆگرتبوو، دەرکەوتبوو ئەوانەی ڕۆژانە یەک بۆ دوو جار قاوە دەخۆنەوە کەمتر رووبەرووی کێشەکانی هەرس و ڕیخۆڵە دەبنەوە.
جگە لەوەش قاوە هاندەری بەرهەمهێنانی ترشی هایدرۆکلۆریکە، کە یارمەتی هەرسکردن دەدات هاوکات یارمەتیدەرە لە بەرەوپێشبردنی جوڵەی ڕیخۆڵە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی فشار لە سەر قۆڵۆن بە نەهێشتنی قەبزی.
هەروەها پۆلیفینۆلەکانی ناو قاوە وەک بەربەستێک کاردەکەن بە پەرەپێدانی تەنها بەکتریا باشەکان و ڕێگە نادەن مادە نەخۆشخوازە زیانبەخشەکان کاریگەرییان لەسەر جەستەی مرۆڤ هەبێت.
لە گەڵ ئەوەشدا قاوە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر وەکو ترشی کلۆرۆجینیک کە ریخۆڵە لە حاڵەتەکانی هەوکردن دەپارێزێت، هەروەها ئاستی pH ی گەدە دادەبەزێنێت و یارمەتی کەمکردنەوەی گەڕانەوەی ترش دەدات کە بە هۆی هەوکردنی گەدەوە درووست دەبێت./.