بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید کەمال خەڕازی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المیادین سەبارەت بە ڕووداوەکانی سوریا وتی: هاوکاریکردنی سوریا لە لایەن ئێرانەوە، بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان و پاراستنی ئاسایشی ئێران، سوریا و عێراق بووە، پاش شەڕیش لە چوارچێوەی دەستپێشخەری ئاستانە لە گەڵ نەیارانی سوریا لە پەیوەندیدابووین و ئەگەر ئەوان لە ڕاستیدا بیری و هزری توندڕەوییان تێپەڕاندبێت و بیر لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە بکەنەوە، ئەمە خۆی پیشان دەدات کە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تەکفیرییەکان لە لایەن ئێمەوە سەرکەوتوو بووە.
ناوبراو سەبارەت بە کاریگەرییەکانی کەوتنی سوریا لە سەر داهاتووی بەرەی خۆڕاگری وتی: خۆڕاگری لە گیان و خوێنی هەر فەڵەستینییەکدایە و بە هاتن و چوونی ئەم و ئەو ناکوژێتەوە، وەک چۆن کە لە ساڵی 1947 ەوە تا ئێستا بەهێزەوە ماوەتەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی حوسییەکانی یەمەن وتی: یەمەنییەکان لە هەڕەشەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی ناترسن و لە بەرامبەردا هەڕەشە لە ئاسایشی ئەو ڕژێمەش دەکەن، بە شێوازێک کە تەل ئەبیب لە بەرامبەر مووشەکەکانی یەمەندا پارێزراو نییە./.