بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەواژەی هەوکردنی گەدە ئاماژە بە هەر حاڵەتێک دەکات کە هەوکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوی ناوپۆشی گەدە لەخۆ دەگرێت. خواردنی هەندێک خۆراک و دوورکەوتنەوە لە هەندێکی تر دەتوانێت یارمەتی خەڵک بدات لە کۆنترۆڵکردنی نیشانەکانی هەوکردنی گەدە. لەوانەیە هەوکردنی گەدە کورت خایەن یان درێژ خایەن بێت. هەوکردنی گەدەی کورت خایەن لەناکاو و بە توندی دێتە سەر، لە کاتێکدا کە هەوکردنی گەدەی درێژخایەن بۆ ماوەیەکی درێژتر بەردەوام دەبێت.
هۆکارە جیاوازەکان دەبنە هۆی دروستبوونی جۆرە جیاوازەکانی هەوکردنی گەدە. نیشانەکانی بریتین لە:
بەد هەرسی
ئازاری سک
هێڵنجدانەوە
هەستکردن بە پڕبوون
بۆ زۆربەی خەڵک، هەوکردنی گەدە کورت خایەنە و بە خێرایی دوای چارەسەر نامێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک لە جۆرەکانی هەوکردنی گەدە دەتوانن برین دروست بکەن یان مەترسی شێرپەنجە زیاد بکەن.
خۆراکەکان و خۆپاراستن لە هەوکردنی گەدە
ژەمی خۆراکی یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکان لە هەرسکردن و تەندروستی گشتیدا. بەکارهێنانی خۆراکێکی دۆستانەی گەدە دەتوانێت ڕێگایەکی دوور بگرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان و یارمەتدەر بێت هەست بە باشتربوون بکەیت. هەروەها ئەو خۆراکانەی کە چەورییان زۆرە لەوانەیە هەوکردن لە ناوپۆشی گەدە خراپتر بکەن بۆ هەندێک کەس، هەستیاری خواردن دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردنی گەدە. لەم حاڵەتانەدا، ناسینەوە و خۆدوورگرتن لەم خۆراکانە لەوانەیە چارەسەری سەرچاوەی باوەڕپێکراو بکات و ڕێگری لە حاڵەتەکە بکات. هەندێک لە جۆرەکانی هەوکردنی گەدە بەهۆی خواردنەوەی کحول زۆر جار یان خواردنەوەی زۆر لە ماوەیەکی کورتدا سەرچاوە دەگرن.
چ خۆراکێک یارمەتی چاکبوونەوەی گەدە دەدات؟
خۆراک بە شێوەیەکی گشتی هۆکاری نەخۆشی گەدەی درێژخایەن نییە، بەڵام هەندێک کەس بۆیان دەرکەوت کە ئەم خۆراک و خواردنەوانەی خوارەوە لەوانەیە یارمەتیدەر بن بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری گەشەکردنی هەوکردنی گەدە:
خۆراکی ڕیشاڵی بەرز وەک دانەوێڵەی تەواو، میوە، سەوزە، گەنم و پاقلەمەنییەکان
خۆراکی کەم چەوری وەک ماسی و گۆشتی لاواز و سەوزە
ئەو خۆراکانەی کە ترشی کەمیان هەیە لەوانە سەوزە و پاقلەمەنییەکان
خواردنەوە بێ گازەکان
خواردنەوەی بێ کافایین
بە پێی پێداچوونەوەیەکی ساڵی ٢٠١٦، هەندێک لێکۆڵینەوە دەڵێن پرۆبایۆتیکەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە ئاڵۆزییەکانی گەدە کە بە هۆی بەکتریای گەدەوە دروست دەبێت، بەناوی بەکتریای Helicobacter pylori کە بە بەکتریای H. pylori ناسراوە. ئەم بەکتریایە دەبێتە هۆی هەوکردن لە کۆئەندامی هەرسکردندا، هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردنی گەدە یان برینەکانی گەدە. لە ڕاستیدا، بەکتریای گەدە یاخود بڵێین بەکتریای H. pylori باوترین سەرچاوە و هۆکارە بۆ هەوکردنی گەدە. هەندێک لە جۆرەکانی هەوکردنی گەدە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی کە بۆ جەستە قورستر بێت بۆ هەڵمژینی ئاسن یان ڤیتامین B12، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمی ڤیتامین B12.
پێویستە لە کام خۆراکەکان دوورکەویتەوە؟
ئەو خۆراکانەی کە لەوانەیە گەدە هەستیار بکەن و گەدە خراپتر بکەن، بریتین لە:
خۆراکی ترشی وەک تەماتە و هەندێک میوە
کحول
خواردنە گازییەکان
قاوە
خواردنی چەوری
خواردنی برژاو
شەربەتی میوە
خواردە چەورکراوەکان
خۆراکە بە بەهاراتکراوەکان
چا
ئەگەر تێبینی ئەوەت کرد کە هەندێک خواردن یان گروپێکی خۆراک نیشانەکان خراپتر دەکەن، خۆ بەدوورگرتن لەو جۆرە خۆراکە دەتوانێت ڕێگری لە نیشانەکان بکات. ئەمە بە تایبەتی لە کاتی هەستیاری خۆراکدا ڕاستە.
چەند خوویەکی خۆراکی بۆ خۆپاراستن
توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٢ دەریخستووە کە لە سەدا ٥٣ ی ئەو کەسانەی کە نیشانەکانی هەوکردنی گەدەیان هەیە زۆر بە خێرایی دەخۆن یان لە کاتی ناڕێکدا دەخۆن. هەروەها زیاتر ئەو خۆراکانە دەخۆن کە ماونەتەوە، هەروەها خواردنی هاندەر وەک هەندێک خواردنی بە بەهارات دروستکراو، شیرین یان سوێر. ئەگەر هەر یەکێک لەم نەریتانە لە شێوازی ژیانتدا هەبوو، لەگەڵ ئەنجامدانی هەندێک گۆڕانکاری لەوانەیە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان بدەیت. بۆ نموونە، خواردنی ژەمی بچووکتر و زیاتر دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانت بدات.
ژەمە خۆراکی هەوکردنی گەدە لە گەڵ برین
بەبێ چارەسەر بەجێهێشتنی هەندێک جۆری هەوکردنی گەدە لەوانەیە لە کۆتاییدا ببێتە هۆی برینی گەدە، هەروەها پێشی دەوترێت برینی ڕێڕەوی هەرس. ئەگەر برینی گەدەت هەبێت پێویستە بە هەمان شێوەی هەوکردنی گەدە لەو کۆمەڵە خۆراکانە دوورکەویتەوە و هەروەها گرنگی زیاتر بە کۆمەڵێک خۆراکی دیکە بدەیت لە ژەمە خۆراکییەکاندا. لەگەڵ برینەکان، پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە ژەمە خۆراکی پڕ لە ماددە خۆراکییەکان وەردەگریت. خواردنی تەندروست و هاوسەنگ وا دەکات کە چاکبوونەوەی برینەکان ئاسانتر بێت. ئەو خۆراکانەی کە متمانەیان پێ دەکرێت:
شیر و ماست و پەنیری کەم چەور
زەیتی ڕووەکی و زەیتی زەیتون
هەندێکع میوە، لەوانە سێو، شوتی و مۆز
هەندێک سەوزە، لەوانە گەڵای سەوز، گێزەر و هەنجیر
نیسک و پاقلەمەنییەکان
گۆشتی لاواز
شەربەتی سرووشتی
ئاماژە بەوەشکراوە، لێکۆڵینەوەیەکی زۆر کەم هەیە بۆ پشتگیریکردنی پێشنیاری خۆراکی دیاریکراو بۆ گەدە.
هۆکارەکانی توشبوون بە هەوکردنی گەدە
جۆرە جیاوازەکانی هەوکردنی گەدە هۆکاری جیاوازیان هەیە. هەندێک لەوانە بریتین لە:
هەوکردنی بەکتریا لەلایەن H. pylori
زیان گەیاندن بە ڕیخۆڵەی گەدە بەهۆی هەندێک دەرمان، کحول، هەوکردن، چارەسەر، یان نەشتەرگەری
برین یان نەخۆشی گەورە
نەخۆشی بەرگری خۆیی
هەستیاری خواردن
پزیشکەکەت دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دیاریکردنی هۆکاری نیشانەکان، بەتایبەتی لەو حاڵەتانەی کە هۆکارەکە بە ئاسانی ئاشکرا نییە.
چارەسەر بۆ هەوکردنی گەندە
ئەگەر تۆ هەوکردنی گەدەت هەیە، پزیشکەکەت لەوانەیە دەرمانی دژە بەکتریا بۆ هەوکردنی گەدە کە بەهۆی بەکتریا H. pylori یە دروست بووە دیاری بکات. هەرورها لەوانەیە پێشنیاری دەرمانی زیاتر بکات، لەوانە دەرمانی دژە ترشێتی بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان. هەروەها پێشنیاری گۆڕینی گونجاوی خۆراک و شێوازی ژیان بکات./.