بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 2 هەزار و 500 کەس لە هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە خاکی عێراقدان.
ڕاشیگەیاندووە کە بەشێک لە هێزەکانی پشتیوانی ئەمریکا لە قۆناغە جیاجیاکاندا وەک پشتیوان لە عێراقدا جێگیر دەکرێن.
هیچ ئاماژەیەک بە ژمارە و شوێنی مانەوەی ئەو هێزانە و هۆکاری هاتنیان بۆ عێراق نەدراوە.
لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە زیاتربوونی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریاش دراوە و هۆکارەکەی بۆ پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان گەڕێندراوەتەوە، بەڵام وردەکارییەکان باس نەکراوە.
ئەمریکا پێشتر لە گەڵ حکومەتی عێراق بۆ کشانەوەی هێزەکانی لەم وڵاتە دانوستانی کردووە، بەڵام هیچ کات کشانەوەیەکی ڕاستەقینەی ئەو هێزانە ڕووینەداوە./.