بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە یەکەی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەڵەستین – 2 پێگەیەکی هەستیاری سەربازیی لە تەل ئەبیب کردووەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشە سەرکەوتوو بووە و مووشەکەکە ئامانجەکەی بە وردی پێکاوە.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی یەمەن ڕایگەیاندووە کە هێرشەکان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی تا ڕاگرتنی گەمارۆ و تاوانەکانی ئەو ڕژێمە لە غەززە بەردەوام دەبێت./.