بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا ئێران 30 ملیار دۆلار قەرزی فەرمی و یاسایی لای سوریایە و بە پێی یاسای نێودەوڵەتی گۆڕینی حکومەتەکان نابێتە هۆی نەگەڕاندنەوەی ئەو قەرزانە، وەک چۆن کە لە پاش حکومەتەکەی سەدام، حکومەتی نوێی عێراق قەرزەکانی کوێتی دایەوە، دەستەی تەحریری شام و سەرۆکەکەی داوای قەرەبوویەکی 300 ملیار دۆلاری لە تاران دەکەن.
محەممەد غازی جەلالی دوایین سەرۆک وەزیرانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ڕووداو ئاماژەی بەو بڕە قەرزە دا و ڕایگەیاند کە ئێران 30 ملیار دۆلاری لای سوریایە.
ئێستا دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا بە بیانووی نەگەڕاندنەوەی ئەو قەرزانە، داوای قەرەبوویەکی 300 ملیار دۆلاری دەکەن، ئەویش بە پاساوی پشتیوانیکردنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاوکارییە سەربازییەکانی ئێران لە سوریا بۆ شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی وەک داعش بووە نەک پاراستنی کەس و لایەنێکی دیاریکراو./.