بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی ڕایگەیاند کە گۆڕانکارییەکان سەبارەت بە سوریا زۆر دەبن و لە ئێستادا زووە باس لە ڕووداوەکان بکرێت.
ناوبراو بە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاند کە لە ئێستادا زووە باس لە سوریا بکرێت، هۆکاری کاریگەری زۆر هەیە کە داهاتووی ئەم وڵاتە دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە.
عێراقچی وتی کە بە بۆچوونی من هێشتا زووە، هەم بۆ ئێمە و هەم بۆ ئەوانەی وا دەزانن لەوێ سەرکەوتنێکیان بە دەست هێناوە.
ڕاشیگەیاند کە گۆڕانکارییەکان لە داهاتوودا زۆر دەبن./.