بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عەلی فەدەوی ڕایگەیاند کە ئێمە بڕوامان بە ڕاستی بەڵێنەکانی خودای گەورە هەیە و ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش بەردەوام جەختیان لە سەر کردووەتەوە.
ناوبراو وتی: زوڵم بە هیچ شێوازێک بەردەوام نابێت و جیهانیان ئەوەیان زانیوە کە لە 15 مانگی ڕابردوو ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین و گەلانی دیکەی ناوچەکە چ زوڵمێکی کردووە.
فەدەوی وتی: تا ئێستا زیاتر لە 20 هەزار منداڵ لە غەززە شەهید کراون و بە پێی ئەو ڕەوتەی دەستیپێکردووە، تا چەند ساڵی داهاتوو بە دڵنیاییەوە حکومەتێک بە ناوی ڕژێمی زایۆنیستی بوونی نامێنێت./.