بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس ئەمرۆ پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆیان لە کوێت، دۆخی ناوچەکە بە تایبەت سوریا و لوبنانیان تاوتوێ کرد.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس ڕایانگەیاندووە کە هیوادارن نێوەندگێڕییەکانی قەتەر و میسر بۆ ئاگربەستی غەززە بە ئەنجام بگات.
لە بەیاننامەیەکی ئەو وڵاتانەدا هاتووە کە جەخت لە سەر هەڵوێستی هەمیشەیی و پشتیوانی گەلی فەڵەستین دەکەنەوە.
ئەو وڵاتانە ڕایانگەیاندووە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سوریا و کشانەوەی لە تەواوی خاکی ئەم وڵاتە جێبەجێ بکات.
وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس ڕایانگەیاندووە کە بەرزاییەکانی جۆلان کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە داگیرکراوە، سوری و عەرەبییە.
ئەوان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سوریا و داگیرکردنی ناوچەیەکی پارێزراو و بڕیار بۆ درووستکردنی شارۆچکەی زایۆنیست نشین لەو ناوچەیە بە واتای پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە./.