بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی 27 ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەر بانگهێشتی وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین، سەردانی پەکین دەکات.
ئەمە یەکەم سەردانی عێراقچییە بۆ چین لەو کاتەوە لە کابینەی دکتۆر مەسعود پزیشکیان بووەتە وەزیری دەرەوەی ئێران.
بڕیارە لە سەردانەکەیدا بۆ چین، سەید عەباس عێراقچی بەدەر لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان لە گەڵ هاوتاکەی تاوتوێ بکات./.