بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە شەوی چوارشەممە 25 ی کانوونی یەکەمی 2024 بە هێرشی درۆنی، پێگەیەکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی یافا و پێگەیەکی پیشەسازی لە ناوچەی عەسقەلان کرانە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو دوو هێرشە بە درۆن ئەنجام دراون و ئامانجەکانیان پێکاوە.
ڕاشیگەیاندووە کە هێرشەکان وەک پشتیوانییەک بۆ گەلی فەڵەستین و لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا بووە./.