بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنەس خەتاب لە لایەن دەسەڵاتی نوێی سوریاوە وەک سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەم وڵاتە دەستنیشان کرا.
ناوبراو پەیوەندییەکی نزیکی لە گەڵ ئەحمەد شەرع (ئەبومحەممەد جۆلانی) سەرۆکی دەستەی تەحریری شام هەیە.
ئەنەس خەتاب ناسراو بە ئەبو ئەحمەد حدود، تەمەنی 37 ساڵە و بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی لە دەستەی تەحریری شام بووە.
ناوبراو ساڵی 2013 یەکێک لە پاسەوانەکانی ئەبومحەممەد جۆلانی بووە و ساڵی 2014 ناوی کەوتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.
ئەنەس خەتاب لە دامەزراندنی بەرەی نوسرەدا ڕۆڵی هەبووە و یارمەتیدەری دابینکردنی دارایی و چەکی ئەو گرووپە بووە./.