بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمرۆ پێنج شەممە 26 ی کانوونی یەکەمی 2024، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەم وڵاتە سەردانی دیمەشقی کرد و لە گەڵ ئەحمەد شەرع (ئەبومحەممەد جۆلانی) سەرۆکی دەستەی تەحریری شام کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا گۆڕانکارییەکانی سوریا و پێویستی جێگیربوونی ئاسایش و سەقامگیری لە سنورەکانی هەر دوو وڵات تاوتوێ کرا.
پێشتر محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە شاندی دیپلۆماسی ئەم وڵاتە لە دیمەشق کارەکانی دەستپێکردووەتەوە./.