بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە فەرمییەکانی کەرتی غەززە ڕایانگەیاندووە لە لە سەدا 3 ی مەسیحییەکانی ئەم ناوچەکە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون و سێ کەنیسەی ئەوان بە تەواوی ڕووخاوە.
تاوانەکانی ڕژێمی تیرۆریستیی زایۆنیستی لە کاتێکدا بەردەوامە کە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەر یەک لە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و یوئاف گاڵانت وەزیری شەڕی پێشووی ئەو ڕژێمە بە تاوانی کۆمەڵکوژکردنی فەڵەستینییەکان و تاوان لە دژی مرۆڤایەتی دەرکردووە.
سەرەڕای ئەم هەموو تاوانە، ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە هێشتا بە ئامانجەکانی لە کەرتی غەززەدا نەگەیشتووە. گرنگترین ئامانجی شەڕی غەززە بۆ زایۆنیستەکان، ئازادکردنی دیلەکان بووە کە تا ئێستا لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە.
بە پێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین کە ڕۆژی چوارشەممە 25 ی کانوونی یەکەمی 2024 بڵاوکرایەوە، ژمارەی شەهیدانی شەڕی غەززە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە 45 هەزار و 360 کەس.
بە پێی ئەو ئامارە، ژمارەی بریندارەکانی غەززەش گەیشتووەتە زیاتر لە 107 هەزار و 800 کەس./.