بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عەلی محەممەد نائینی سەبارەت بە جموجوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سوریا و هێرشە مووشەکییە بەردەوامەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین وتی: هەنگاوە بەهێزەکەی ئەنساروڵڵای یەمەن ئەوەی پیشاندا کە بەرەی خۆڕاگری لە بوارە جیاجیاکاندا پشت بە توانای خۆی دەبەستێت و سەربەخۆیە و توانایەکی ناوازەی بۆ وەڵامدانەوەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەیە.
ناوبراو وتی: ئەنساروڵڵای یەمەن لە کاتێکی گونجاودا کە ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی ڕووداوەکانی سوریاوە تووشی جۆرێک لە سەرخۆشی بوو، لێکدانەوەکانی ئەو ڕژێمەی گۆڕا.
وتەبێژی سوپای پاسداران وتی: ئەمڕۆ میدیای جیهانی خۆڕاگریی کردووەتە ئامانج و گوتارێک لە دژی خۆڕاگری درووست دەکات و هەوڵ دەدات دەنگی خۆڕاگری بێدەنگ بێت و پێویستمان بە بەرەیەکی گەورەی میدیایی هەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داهێنەرانەی بەرەی دوژمن./.