بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرانۆت سەبارەت بە هێرشەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاندووە کە مووشەکەکانی یەمەن ژیانی ڕۆژانەی زایۆنیستەکانی تێکداوە و زیانێکی زۆری بەوان گەیاندووە و زایۆنیستەکان لە ترسی هەڕەشەکانی یەمەن شەوان ناخەون.
ئەو میدیا زایۆنیستە ڕایگەیاندووە کە لە یەک هەفتەدا نیوەی زایۆنیستەکان چوار جار بە دەنگی ئاگادارکردنەوەی هۆشدار بە هۆی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئەنساروڵڵاوە لە خەو هەستاون و پێدەچێت ئەم بارودۆخە بەردەوام بێت.
یەدیعۆت ئەحرانۆت ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی هەفتەی ڕابردوو دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد بەڵام دیار نییە بۆ لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە ڕێگری لە بەردەوامی هێرشی یەمەنییەکان بکات.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەنساروڵڵا بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە، نەک تەنیا بۆ ڕژێمی زایۆنیستی، بەڵکوو بۆ ئەمریکاش و هێرشەکانی هەر دوو لا تا ئێستا نەبووەتە ڕێگر لەو هێرشانە و پاشگەزبوونەوەی ئەنساروڵڵا لە هەڵوێستەکانی./.