بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق بریک لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی مەعاریۆ وتی: حەماس باڵە سەربازییەکەی خۆیی بەهێز کردووە و غەززە بە کارامەیی بەڕێوە دەبات و بە کەڵک وەرگرتن لە تونێلەکان درێژە بە دابینکردنی چەک و تەقەمەنی دەدات، لە کاتێکدا کە سوپای ئیسرائیل توانای گەیشتن بە ئامانجەکانی نییە.
ناوبراو وتی: سوپای ئیسرائیل لە شەڕی وشکانیدا توانای سەرکەوتنی نییە و هێرشی بەردەوامی ئاسمانیش سوودێکی نەماوە.
بریک وتی: دۆخی ئێستا لە بەرامبەر حەماس، وەبیرهێنەری شکستەکانی ئیسرائیل لە بەرامبەر حزبوڵڵایە و پرۆسە سەربازییەکان تەنیا هەڕەشەکانی زیاتر کردووە.
ئەو ژنڕاڵە خانەنشینکراوەی زایۆنیست هەروەها ڕایگەیاند کە ئاڵۆزتربوونی دۆخەکە لە گەڵ میسر و تورکیا، لاوازبوونی سەرکردەکانی تەل ئەبیب بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کێشە ئەمنی و ستراتیژییەکان پیشان دەدات./.