بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس، وەڵامی کۆمکاری عەرەبی دایەوە و ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی گەڕانەوەی سەقامگیری و ڕێگری لە ئاڵۆزی ڕەوشی ناوخۆیی سوریا دەدات.
ناوبراو لە شرۆڤەی هۆکارەکانی ئەم پلانەی ئێرانیش ڕایگەیاند کە چەندین هۆکاری گرنگ هەیە کە ئێران دەیەوێت ئاسایش و سەقامگیری بۆ سوریا بگەڕێتەوە و ڕێگری بکرێت لە ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی ئەم وڵاتە. بە تایبەت: پاراستنی یەکپارچەیی و یەکگرتوویی خاکی سوریا، بۆ پاراستنی ئاسایشی تەواوی پێکهاتەکان بە تایبەت سوننە، شیعە، عەلەوی و کورد، بۆ پاراستنی ئاسایش و ڕێزی سەرجەم شوێنە پیرۆزەکان، بۆ ڕێگری لە بوونی سوریا بە پەناگەی تیرۆریزم، بۆ ڕێگری لە توندووتیژی و توندڕەوی، بۆ ئەوەی کە لە سوریاوە هەڕەشەیەک دژی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە نەبێت، بۆ ڕێگری لە پیلانگێڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی ئەو ڕژێمە لە سوریا و لە ئاکامدا بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان لە سوریا./.