بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم جەلالی ڕایگەیاندووە کە دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی 17 ی کانوونی دووەمی 2025 سەردانی مۆسکۆ دەکات و لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان هەر دوو وڵات واژۆ دەکەن.
باڵیۆزی ئێران ئاماژەی بەوە داوە کە ڕەنگە هەناردەی گازی ڕووسیا بۆ ئێران یەکێک لە پلانە ئابورییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بێت کە لە سەردانەکەی پزیشکیان بۆ مۆسکۆ تاوتوێ بکرێت./.